كۆبوونەوەیەكی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی كار‌و پێشوازی له لیژنه‌كانی وردبینی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه، 27ی 2ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و به‌ڕێز ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوبه‌رانی گشتی فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆوبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه به‌خێرهێنان‌و یه‌كترناسین‌و چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون‌و ئاسانكاری بۆ لیژنه‌كانی وردبینی به‌غدابوو كه ئێسته له شاری سلێمانی نیشته‌جێن‌و بڕیاروایه ماوه‌ی دوو هه‌فته بمێننه‌وه‌و سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگانه بكه‌ن كه یه‌كه‌ی ژمێریاری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بوو.
|