• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ نابینایان ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت سازده‌كات‌و پێشانگایه‌كی‌ به‌رده‌وام ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 25ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز د.ئالان سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلی‌ ته‌كنیك‌و به‌ڕێز ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز كاك شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و خێرخواز‌و ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ نابینایان، سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ نابینایان ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ 10 یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا دوای‌ خوێندنی‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی‌ پیرۆزو ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ ڕوحی‌ پاگی‌ شه‌هیدان، وته‌ی‌ به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ر خوێندرایه‌واوه‌و داوتر به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ تواناكانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرده‌وه‌و ئاماژه‌یدا به‌ گرنگی‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌شێك بن له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتدا.

هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند خه‌ڵاتێكی‌ ڕێزلێنان دابه‌شكراو دواتر پێشانگای‌ تایبه‌تی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنا بۆ ئه‌و نابینایانه‌ی‌ خزمه‌تیان به‌شاری‌ سلێمانی‌ كردووه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

پاش زیاتر له‌یه‌ك كاتژمێر ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند سرودو گۆرانیه‌ك به‌ كۆتا گه‌یشت.


25/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.