خشتەی خواردنی منداڵانی دایه‌نگه ناحكومییه‌كان بۆ ساڵی 2018
پاش ئاماده‌كردن به پێی پێوه‌ره سه‌رده‌مییه‌كان‌و ڕه‌چاوكردنی خواردنێكی ته‌ندروست بۆ خواردنی منداڵانی دایه‌نگه، به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی خشته‌یه‌كی نوێی خواردن ئاراسته‌ی دایه‌نگه ناحكومیه‌كان ده‌كات.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی خشته‌كه‌و چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنیه‌وه، به‌ڕێز مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان به وه‌كاله‌ت به سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند:" بۆ ئاماده‌كردنی خشته‌ی خواردنی دایه‌نگه ناحكومیه‌كان سه‌ره‌تا ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خواردنی منداڵانی دایه‌نگه وه‌ك بنه‌ما وه‌رگیراوه، پاشان سود له خشته‌ی خواردنی دایه‌نگه حكومییه‌كان وه‌رگیراوه‌و دواتر بۆچوونی پێنج دایه‌نگه‌ی ناحكومی وه‌ك نوێنه‌ری دایه‌نگه‌كانی تر وه‌گیراوه، پاشان ڕاوێژی به‌ڕێز د.بینایی، پسپۆڕی خوراردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رگیراوه، هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه ئه‌نجامدراون".
سه‌باره‌ت به جۆری خواردنه‌كانه‌وه، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان وتی:" بۆ جۆری خواردنه‌كان ڕه‌چاوی ته‌مه‌نی منداڵ‌و ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی مانه‌وه‌و ئه‌و بڕو جۆره خواردنه‌ی بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی منداڵ گونجاوه كراوه"، سه‌باره‌ت به ئاستی پابه‌ندی دایه‌نگه‌كانیش به خشته‌كه‌وه وتی:" به شێوه‌یه‌كی گشتی دایه‌نگه‌كان پابه‌ندن به خشته‌ی خواردنه‌كه‌وه، بوونی كه‌م‌و كورتی‌و هاوتا نه‌بوونیش له‌گه‌ڵ ئه‌م خشته‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتیمانه‌وه به كه‌م‌و كورتی ده‌ژمێردرێت‌و به‌پێی جۆری كه‌م‌و كورتییه‌كه دایه‌نگه‌ی ناپابه‌ند ئاگادارده‌كرێته‌وه".
خشته‌ی خواردنی دایه‌نگه‌كان پێكهاتووه له دوو به‌ش، له به‌شی یه‌كه‌مدا بڕو جۆری خواردنه‌كان بۆ هه‌ر ڕۆژو ژه‌مه خواردنێك دیاریكراوه‌و له به‌شی دووه‌میدا چه‌ند ڕێنماییه‌ك خراوه‌ته ڕوو بۆ چۆنیه‌تی جێ به‌جێكردنی خشته‌كه.
به‌شی دایه‌نگه‌كان داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ده‌كات سه‌ردانی به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نوسخه‌یه‌كی ڕوونی خشته نوێیه‌كه‌و كارپێكردنی.
|