هەردوو دایەنگەی (جاف تاوه‌ر) و (شاری نه‌ورۆز) چالاكییه‌كی هونه‌ری ـ خێرخوازیان ئه‌نجامدا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 22ی 2ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له ستاف‌و مامۆستایانی هه‌ردوو په‌یمانگای ڕووناكی‌و ئاوات، له هۆڵی سه‌ره‌كی بازاڕی مۆدێرنی ماجیدی مۆڵ، منداڵان‌و ستافی هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (جاف تاوه‌ر)و (شاری نه‌ورۆز)ی ناحكومی چالاكییه‌كی هونه‌رییان به‌ڕێوه‌برد كه داهاتی چالاكییه‌كه دبه‌خشرێته منداڵانی نابینا‌و داون له هه‌ردوو په‌یمانگای ئاوات‌و ڕووناكی.
له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، قسه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی (شه‌قام)ی ڕادیۆی نه‌وا كرد‌و ڕایگه‌یاند:" ئه‌م چالاكییه دوو واتای گرنگ له خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه دایه‌نگه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی زیندوون‌و كار‌و چالاكی هونه‌ری‌و ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشیان هه‌یه‌و زیندوێتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن بۆ كۆمه‌ڵگه، واتای دووه‌می خۆی له كاره خێرخوازییه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه داهاتی چالاكییه‌كه ده‌به‌خشرێته منداڵان‌و په‌یمانگاكانی ڕووناكی بۆ نابینایان‌و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك، هه‌ربۆیه بۆ هه‌ردوو ئه‌نجام‌و ماناكه ئێمه ده‌ستخۆشی له خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌و دایك‌و باوكی منداڵانی هه‌ردوو دایه‌نگه ده‌كه‌ین".
|