• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایه‌نگه‌ی‌ ته‌وارو یه‌كێتی‌ ژنان ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 20ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ م.به‌ردیه‌ ڕه‌شید فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ی‌ ته‌واری‌ ناحكومی‌‌و ئه‌ندامی‌ سكرتارییه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ژنانی‌ كوردستان‌و م.عائیشه‌ عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سكرتارییه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ژنان كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌ردوو به‌ڕێزان ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ی‌ كاره‌كانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و خودی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ به‌ ئاست‌و كوالێتیه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و پشتیوان ده‌بن له‌ خوڵقاندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوو دروست بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ. 

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌كاندا گرتوویه‌تیه‌ به‌ر مه‌به‌ست لێی‌ هه‌ستانه‌ به‌و ئه‌ركانه‌ی‌ به‌ پێی‌ یاساو پره‌نسیپه‌ ڕه‌وشتیه‌كانمان له‌سه‌رشانمانه‌، هه‌روه‌ك به‌ خه‌مه‌وه‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌ بۆ ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌دا.


21/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.