• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوو پڕۆژه‌ی‌ بواری‌ منداڵ‌و پاراستنی‌ منداڵ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی‌ (خێزانی‌ جێگره‌وه) و پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزه‌وه‌، له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 21ی‌ 2ی‌ 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دوو پرۆژه‌ی‌ بواری‌ منداڵ‌و پاراستنی‌ منداڵ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌مداو به‌ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و  پارێزگاری‌ خێزان‌و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێز موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان (فریشته‌ مه‌هدی‌، خه‌نده‌ جه‌لال، گۆڤه‌ند موحه‌ممه‌د) توێژه‌رانی‌ پێشكه‌وتوو و ڕاهێنراوی‌ پڕۆژه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ ئێسته‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌كرا كه‌ پێویستن بۆ خێراتركردنی‌ كاره‌كان، هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو پێویستییه‌كانی‌ به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2019و بڕو جۆری‌ ئه‌و پێویستیانه‌ی‌ پڕۆژه‌و هۆبه‌كه‌ پێویستییه‌تی‌ بۆ به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌بێ‌ پاڵپشتی‌ ڕێكخراوه‌ جێ‌ به‌جێكارو یارمه‌تیده‌ره‌كان.
له‌ كۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌رێنی‌ خۆی‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌و كارمه‌ندو توێژه‌ره‌كانی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ پشتیوانی‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رانی‌ ڕاسپاردو ڕێنوێنیكرد به‌ ئاراسته‌ی‌ باشتركردنی‌ كاره‌كان‌و هانیدان له‌ ئاستی‌ ئه‌و ئومێده‌دا بن كه‌ هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی‌ پڕۆژه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ ئاینده‌ی‌ منداڵانی‌ ماڵه‌كان ده‌بینێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووه‌مداو به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو ڕازاو عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و خاتوو نیان ئیبراهیم، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ كچانی‌ نه‌وجه‌وان‌و خاتوو چۆپی‌ عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ ساوایان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كرا كه‌ پاش ڕێككه‌وتنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێز بۆ پاڵپشتی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان له‌ هه‌شت مانگی‌ ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌یان ڕوانی‌‌و رۆڵی‌ پڕۆژه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت مانگی‌ ڕابردوودا بۆ باشتركردنی‌ ئه‌دای‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕێوشوێن‌و میكانیزمانه‌ش تاوتوێكران كه‌ پێویستن بگیرێنه‌به‌ر له‌ كاتی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌و به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌كه‌دا.


21/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.