+ وێنه : سه‌نته‌ری رۆشنا بۆ نابینایان یادی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه
سه‌نته‌ری ڕۆشنا بۆ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت تایبه‌ت به نابینایان هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆی كرده‌وه .
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 25ی شوباتی2016، به ئاماده‌بوونی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و عومه‌ر كه‌ریم، سكرتێری ڕێكخراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان‌و هاوبه‌ش نیعمان، سكرتێری ڕێكخراوی یه‌كێتی نابینایان‌و شێخ موحه‌ممه‌د، جێگری سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی فه‌رمانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له نابینایان، سه‌نته‌ری ڕۆشنای نابینایانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆی كرده‌وه .
له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، لێپرسراوی سه‌نته‌رو عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌یان پێشكه‌شكرد، له وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشتیوانی خۆی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاروچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر دووپاتكرده‌وه .
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراجۆر پێشكه‌شكران كه تیایدا توانای به‌هره‌ی نابینایانی ده‌خسته ڕوو .
سه‌نته‌ری ڕۆشنا بۆ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت سه‌نته‌رێكی حكومی تایبه‌ته به كار‌و چالاكی نابینایان‌و له ساڵی 2008 دامه‌زراوه‌و به‌رده‌وام له بواری جۆراوجۆر به‌تایبه‌ت فێركردنی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت خول‌و ڕاهێنان بۆ نابینایان ده‌كاته‌وه .
|