• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ بۆردی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ بۆردی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.سامان موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ مندڵ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان سیمینارێكی‌ بۆ ئاماده‌بووان پێشكه‌شكرد له‌باره‌ی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هاووڵاتیان‌و به‌تایبه‌ت منداڵان بووه‌ته‌وه‌ له‌ سنوری‌ ده‌ربه‌ندیان‌و ده‌وروبه‌ری‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ دۆخی‌ پاش بوومه‌له‌رزه‌، سیمیناره‌كه‌ به‌هێزكرابوو به‌ داتاو زانیاریی‌ تایبه‌ت به‌ دۆخ‌و ژیانی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و ناوخۆ له‌نێوخۆی‌ ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وروبه‌ری‌‌و تیایدا پڕۆژه‌ پێشنیاری‌ چۆنیه‌تی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خواسته‌كانی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان خرابوویه‌ ڕوو. 

بۆردی‌ پاراستنی‌ منداڵ، بۆردێكی‌ فه‌رمییه‌و پێكهاتووه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه‌ حكومی‌‌و ناحكومییانه‌ی‌ له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كار بۆ منداڵ‌و پاراستنی‌ ده‌كه‌ن‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت‌و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاره‌ هاوبه‌شه‌كان‌و ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌بۆ منداڵان ده‌كرێت هه‌روه‌ك دۆسیه‌و كێشه‌ ئاڵۆزه‌كانیش تاوتوێ ده‌كه‌ن‌و چاره‌سه‌ری‌ گونجاو پێشنیار ده‌كه‌ن.


19/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.