• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شداری‌ ۆرك شۆپی‌ (ڕێكاره‌ یه‌كخراوه‌كانی‌ كارپێكردن بۆ خۆپاراستن‌و به‌هاناوه‌چوونی‌ توندوتیژی‌)

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌ت به‌ (ڕێكاره‌ یه‌كخراوه‌كانی‌ كارپێكردن بۆ خۆپاراستن‌و به‌هاناوه‌چوونی‌ توندوتیژی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق) به‌ڕێوه‌چوو.

ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ (UNFPA) بەهاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (CDO) لە هۆتێل تایتانیك ڕێكخرابوو، سه‌ره‌تای‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ به‌ وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ تیایدا ئه‌زموونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ كورتیش ئاماژه‌ی‌ به‌ چۆنیه‌تی‌ سودوه‌رگرتنی‌ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی‌ حكومه‌ت كرد له‌و ستانداردانه‌ی‌ دێنه‌ به‌رهه‌م، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ چه‌ند یاساو ڕێنماییه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ توندوتیژییه‌كان گرنگن، هێنده‌و زیاتریش پرسی‌ هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ تاك‌و خێزانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌كان له‌ توندوتیژی‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی‌ گرنگترن.

دواتر به‌ڕێز سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژن‌و خێزان له‌ سلێمانی‌ ئه‌زموونی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی‌ له‌و بواره‌دا خسته‌ڕوو.

به‌شداربووانی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدو گه‌رمیان ئاماده‌ییان هه‌بوو، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی‌ دامه‌رزاوه‌ ته‌ندروستییه‌كان‌و دادگاكان‌و ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوی‌ تیژی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌شداربوون.
 
ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو كارا ئاغا، به‌رپرسی‌ پرۆگرام له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌ (UNFPA) ی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌براو بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م زنجیره‌ گفتوگۆیانه‌ كۆتا وێنه‌ی‌ ڕێكاره‌ یه‌كخراوه‌كانی‌ كارپێكردن بۆ خۆپاراستن‌و به‌هاناوه‌چوونی‌ توندوتیژی‌ له‌سه‌ربنه‌مای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بخرێته‌ خزمه‌ت دامه‌رزاوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ته‌ندروستی‌، ناوخۆ، دادگاكان) بۆ كارپێكردن‌و سودلێوه‌رگرتن.


19/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.