• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌: كاره‌كه‌تان گرنگه‌و ڕۆڵی‌ ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 15ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێزا م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان م.موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و كاك پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی‌ ساڵیادی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ كه‌ وه‌ك كلینیكێكی‌ ئێواران كار ده‌كات بۆ پێدانی‌ زانیاریی‌ خێزانی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و یاسایی‌ به‌ خێزانه‌ نوێیه‌كان له‌ قۆناغی‌ ده‌ستگیرانداری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان كاك شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، كاك حەمەدڵشاد، جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و پزیشكانی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یبوون به‌ڕێز كاك د.عه‌بولفه‌تاح هه‌ورامی‌، سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ شێوازی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و ڕۆڵی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ خێزانه‌ لای‌ خێزانه‌ نوێیه‌كان‌و كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر به‌هێزی‌ خێزان‌و تواناییه‌كانی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ خێزانیه‌كان به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانیان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵێكی‌ كاركردنی‌ خۆی‌‌و سه‌نته‌ره‌كه‌و ڕاهێنه‌ره‌كانی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بێگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، جه‌ختی‌ له‌ پێویستی‌ سه‌نته‌رێكی‌ له‌مجۆره‌ كرده‌وه‌و وتی‌ :"  بوونی‌ سه‌نته‌رێكی‌ له‌مجۆره‌ ڕۆڵی‌ كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌ ڕووبه‌ڕووی‌ بوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵكشانی‌ به‌رده‌وامی‌ ژماره‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كان له‌ 10 ساڵی‌ ڕابردوودا، چونكه‌ یه‌كێك له‌ ڕاسته‌وخۆكانی‌ جیابوونه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتنی‌ هاوسه‌رانه‌ له‌ یه‌كدی‌‌و نه‌بوونی‌ هوشیارییه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ خێزانیه‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خێزان‌و شاره‌زاییه‌ ته‌ندروستیه‌ سێكسیه‌كان، كاتێك سه‌نته‌رێك به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌ستێت مانای‌ وایه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌و نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان‌و هێندێك گرفتی‌ تری‌ خێزانی‌"، هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" ئه‌ركی‌ پێدانی‌ وشیاری‌ به‌ خێزانه‌كان‌و ڕێگه‌نه‌دان به‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی‌ هاوسه‌رگیری‌ به‌بێ‌ تێپه‌ڕوبون به‌ خولێكی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌مه‌جۆره‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی‌ خێزانیه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌بینین، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌سه‌رمان پێویست بێت"، هه‌روه‌ك پێشنیاری‌ كرد گرنگی‌ زیاتر له‌ كوالێتی‌ خوله‌كان بدرێت‌و به‌جۆرێك فراوانبكرێن ئه‌و خێزانانه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێو ژیانی‌ خێزانیدان‌و ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریدا تێپه‌ڕبووه‌.

به‌ پێی‌ ئه‌و ئامارانه‌ی‌ به‌ڕێز كاك د.عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی‌، سه‌رپه‌رشتیاری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ خستیه‌ڕوو، ژماره‌ی‌ ئه‌و جووته‌ ده‌ستگیراندارانه‌ی‌ كه‌ خولی‌ ڕاهێنانه‌نه‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان بینیوه‌ بریتیه‌ له‌ (4726) ده‌ستگیراندار له‌ ماوه‌ی‌ نێوان (مانگی‌2ی‌ 2017 بۆ مانگی‌ 2ی‌ 2018)، به‌ پێی‌ ئه‌و ڕاپرسیانه‌شی‌ كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ خوله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ به‌شداربووان‌و خێزانه‌ نوێیه‌كان بووه‌. 


15/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.