ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دوه‌ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2018ی ئه‌نجامدا
ڕۆژی سێشه‌ممه، 13ی 2ی 2018، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵی 2018ی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و شاره‌زاكانی دیوان‌و به‌رپرسی به‌ش‌و هۆبه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو تیایدا پلانی ساڵی 2018و ڕێكخستنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی په‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ جێ به‌جێكردنی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوو، تیایدا سه‌ره‌رای پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ژماره‌یه‌ك بڕیار‌و ڕاسپارده بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان وه‌ك ئه‌ركی ئاماده‌بووان په‌سه‌ندكران.
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، مانگانه‌و له ناوه‌ڕاستی هه‌رمانگێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و تیایدات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان ده‌كرێت‌و كێشه‌كاو گرفته‌كان گفتوگۆ ده‌كرێن.
|