• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، جه‌خت له‌ بایه‌خی‌ پڕۆژه‌ی‌ (خێزانی‌ جێگره‌وه‌) كرایه‌وه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی‌ كرا

ڕۆژی‌ پێنجشه‌، 15ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆی‌ كاره‌كانی‌ بڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ یونسێف به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و م.موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌پرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و به‌ڕێزان خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، م.سۆران سه‌عید، م.ئاراس ناصر، به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماده‌بوون‌و له‌ ڕێكخراوی‌ (یونسێف)یش به‌ڕێزان خاتوو ناسك قادر‌، خاتوو شادان‌ تۆفیق، كاك ئه‌حمه‌د تاهیر، به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف ئاماده‌بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ئه‌و ئاسته‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا پێی‌ گه‌یشتوه‌و گیرو گرفته‌ یاسایی‌‌و كارگێڕییه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كراو بڕیاری‌ پێویست بۆ هه‌ر گرفتێك وه‌رگیرا.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، هۆبه‌یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ ڕێنمایی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار كار ده‌كات‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ یونسێف له‌ ڕووی‌ ماددی‌‌و ڕێكخراوی‌ ستێپ له‌ ڕووی‌ هونه‌رییه‌وه‌ پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پڕۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا تا ئاستێكی‌ باش جێگیربووه‌و توانیویه‌تی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ئاماده‌بكات بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ خێزانه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و له‌ ئێسته‌دا حه‌وت منداڵ له‌نێو حه‌وت خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا له‌خۆگیراون‌و حه‌وت خێزانی‌ تریش ئاماده‌ن بۆ پرۆسه‌كه‌.

بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ پرۆژه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ به‌شداریكردن تیایدا، سه‌ردانی‌ ئه‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:


15/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.