به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی ته‌واری ناحكومی به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 12ی 2ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و كاك یوسف له په‌یوه‌ندییه‌كانی دیوان‌و خاتوو شیلان عه‌لی، به‌رپرسی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی سلێمانی، دایه‌نگه‌ی ته‌واری ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕێكانی، هۆبه‌و به‌ش‌و یه‌كه جیاجیاكانی دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ژیانی منداڵه‌كان‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كای مانه‌وه‌و په‌روه‌ده‌و خزمه‌ته‌كانی دایه‌نگه‌ی بینی‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو به‌دریه، به‌رێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی دایه‌نگه‌وه خرایه ڕوو.
له وته‌یه‌كیدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌مه‌ندانی دایه‌نگه‌كه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه كرد كه به ئاستێكی زۆر باش خزمه‌تی منداڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدان به تواناكانی منداڵان له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن باشتر‌و زیاتر گرنگی به كار‌و پیشه‌كه‌یان بده‌ن‌و ئاستی ستافه‌كانیان به‌رزكه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كان له ڕووكی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رزتربكه‌نه‌وه.
دایه‌نگه‌ی ته‌وار، دایه‌نگه‌یه‌كی ناحكومییه‌و له ئاستی گروپی (B) دایە بە پێی پێوه‌ره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه به ئاستێكی زۆر باش ئه‌ژمارده‌كرێت‌و شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته كۆتایی پاركی ئازادی، ته‌نیشت هۆڵی ته‌وار.
|