• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و یه‌كێتی‌ ژنان كۆبوونه‌وه‌و باسیان له‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ كرد

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و كاك یوسف له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوان‌و خاتوو شیلان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ ژنانی‌ كوردستانیان كردو له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو كافیه‌ سلێمان، سكرتێرر یه‌كێتی‌ ژنان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌ت‌و خاتوو له‌یلا عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ لانه‌ی‌ ئارام بۆ پاراستنی‌ ئافره‌تان پێشوازیكران.

ئامانجی‌ سه‌ردان‌و دیداره‌كه‌ گفتوگۆبوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌ردوو ماڵی‌ داڵده‌دان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ ژنان‌و پاراستنیان‌و باشتركردنی‌ ڕه‌وشی‌ ژیانیان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌ پێوه‌رو ستاندارده‌كانی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ بێلایه‌نی‌‌و پیشه‌یبوون‌و دڵسۆزییه‌ له‌ كاردا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌و ئه‌رك‌و كاره‌ گرنگانه‌‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌ به‌ڕیوه‌بردنی‌ ماڵی‌ داڵده‌داندا هاتوونه‌ته‌دی‌.

له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ خاتوو كافیه‌ سڵێمان خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ربڕی‌‌و ئاماده‌یی‌ یه‌كێتی‌ ژنان‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ لانه‌ی‌ ئارامی‌ پیشانداو هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا ئه‌مجۆره‌ دیدارو هه‌ماهه‌نگیانه‌ به‌رده‌وام بن.


12/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.