• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌ڕووی‌ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی‌ له‌ خه‌ڵكانی‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كاك سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و كاك یوسف له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوان‌و كاك عه‌باس مرادخان، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ چاودێری‌ خێزان له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی، لە هۆڵی‌ هۆتێل های‌ كرێست به‌شداریكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ په‌نابه‌رانی‌ نه‌رویجی‌ (DRC) بۆ خستنەڕووی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ خه‌ڵكانی‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارییه‌وه‌ به‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ (GIZ) ئه‌ڵمانی‌. 

له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی‌ كۆبوونه‌مه‌كه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ڕێگاكانی‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاریی‌‌و ڕووپێوییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووای‌ شیكرده‌وه‌، له‌ ڕوانگه‌ی‌ هاوكارییه‌كانی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌، سوپاسی‌ تایبه‌تیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خسته‌ڕوو، دواتر هه‌نگاوه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌و ژماره‌و شێوازی‌ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌شێك له‌ پڕۆژه‌كه‌ چووه‌ته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ پڕۆژه‌كه‌، خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشاندا سه‌باره‌ت به‌ سودوه‌رگرتنی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ئافره‌تانی‌ هه‌تیوبارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌تایبه‌ت له‌ دۆخێكدا كه‌ زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌ له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ مووچه‌یان وه‌رده‌گرت له‌ دۆخێكی‌ خراپی‌ بژێویدان، هه‌روه‌ك هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیشی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

ئامادەكارانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ په‌نابه‌رانی‌ نه‌رویجی‌ زۆر به‌جوانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ كێشه‌ی‌ بێكاری‌‌و نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ كارو هۆكاره‌كانی‌‌و خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانی‌ بازاڕ له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ڕێژه‌ی‌ ده‌ستی‌ كارو تواناییه‌كانی‌ گه‌نجان‌و شاره‌زایانی‌ سلێمانی‌‌و خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان كردبوو، هه‌وره‌ك هه‌وڵیان دابوو ڕاستترین ڕێگا هه‌ڵبژێرن بۆشێوازی‌ دیاریكردنی‌ ئه‌و گروپانه‌ی‌ هاوكاریی‌ داراییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ یان ئه‌وانه‌ی‌ پشتیوانی‌ داراییان ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی‌ پڕۆژه‌كانیان، له‌ ئێسته‌دا پرۆژه‌كه‌ چووه‌ته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌.


12/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.