سیمینارێك بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی ده‌روونی نه‌خۆشان‌و چاكبووانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 11ی 2ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی پلان‌و به هاوكاری به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له هۆڵی بۆنه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سیمینارێكی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی لایه‌نی ده‌روونی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له‌وانه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌دان‌و ئه‌وانه‌شی نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی سیمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی خۆشخاڵی خۆی به‌وه ده‌ربڕی گه بیرۆكه‌ی سیمیناره‌كه گه‌یشتووه‌ته بواری پراكتیك‌و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌و مامۆستای ڕاهێنه‌ری ده‌روونی لێره كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن مرۆڤی به ئیراده به لایه‌وه ئاسانه به‌سه‌ر سه‌ختیه‌كانی ژیاندا سه‌ركه‌وێت، هه‌ر له به‌شێكی وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" به پێی سه‌لمێنراوه زانستییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان‌و لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤه‌كاندا، به‌هێزی لایه‌نی ده‌روونی به ئاستێكی گه‌وره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زوو چاكبوونه‌وه‌و شیفا هه‌یه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌م كاره پیرۆزه هه‌ستاون"، هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرده‌وه‌و به گرنگیه‌وه له بایه‌خی ئه‌م جۆره چالاكییه‌ی ڕوانی.
له‌لای خۆیانه‌وه به‌ڕێزان خاتوو شه‌هلاو خاتوو ڕووناك به‌ناوی گروپی شاخه‌وانی چاكبوانی هیوا كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له سیمینار‌و بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌دا سوپاسنامه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه سوپاسنامه‌كه وه‌رگیرا، له پای هاوكاری‌و به‌ده‌مه‌وه هاتنی بیرۆكه‌كه‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌ڕێوه‌چوونی.
جێی ئاماژه‌یه له‌م سیمیناره‌دا زیاتر له 30 هاووڵاتی له ڕه‌گه‌زی مێ به‌شداربوون‌و بڕیاروایه ئه‌مجۆره سیمینارانه درێژه‌یان هه‌بێت له پێناو به‌هێزكردنی ده‌روونی نه‌خۆشان و چاكبوانی شێرپه‌نجه له ئافره‌تان‌و منداڵان.
|