• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ به‌ڕێوه‌چوو


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 24ی‌ شوباتی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارو توێژه‌رو كارمه‌ندان، پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجامدا .

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ چاودێریی‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ پڕۆژه‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد كه‌ تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ كاره‌كانی‌ مانگێكی‌ ڕابردووی‌ پڕۆژه‌كه‌ خسته‌ ڕوو له‌ هه‌رسێ‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ، له‌ پێناو پێشخستنی‌ كاره‌كانیشدا چه‌ند ڕێگایه‌كی‌ نوێی‌ خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووان به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فۆرمه‌كانی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن .

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیاران‌و توێژه‌ران بۆچوونی‌ خۆیان له‌ پێناو پێشخستی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌‌و چالاكییه‌كانیدا خسته‌ ڕوو .

پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و خزمه‌ت به‌ منداڵانی‌ ئاواره‌ ده‌كات، له‌لایه‌ن به‌شی‌ چاودێریی‌ خێزانیشه‌وه‌ پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ منداڵانی‌ نێوخۆی‌ كوردستانیش بێبه‌ش نه‌كرێن له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئێسته‌دا كه‌ كوردستان به‌ بارودۆخێكی‌ خراپی‌ گوزه‌راندا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف ده‌كه‌ن .



24/02/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.