بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 7ی 2ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان‌و كاك نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و خاتوو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان كاك د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و كاك شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه به گه‌رمی پێشوازیكران.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بوو له پۆسته‌كه‌ی‌و به‌هێزكردنی په‌یوندی نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بوو له پێناو هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و ته‌ندروستییه‌كان بوو له سنوری پارێزگای سلێمانی له پێناو سه‌رخستنی كار‌و ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كاندا.
|