• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كۆبوونه‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 7ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌ سلێانی‌ كردو له‌لایه‌ن بەڕێزان كاك عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رو به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ پیشوازیانلێكرا.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ژماره‌(1)ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو بوو كه‌ تیایدا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان‌و باشتركردنی‌ دۆخی‌ پاراستنی‌ ئافره‌تان ده‌كرێت‌و به‌رنامه‌و پلان بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ داده‌نرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و خاتوو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و خاتوو شیلان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یبوون، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنانیش به‌ڕێزان كاك عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو كاك ڕائید هێمن، به‌رپرسی‌ سه‌ته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌‌و مولازم ڕاز، ئه‌فسه‌ر له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ خولی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ خێزانه‌و هه‌موو سێ‌ مانگ جارێك ئه‌نجامده‌درێت.


07/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.