مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مافی خوێندنیان هه‌یه له په‌یمانگای ڕاهێنان‌و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی
به پێی گشتاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ژماره(431) له 6ی 2ی 2018، مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مافی درێژه‌دان به خوێندنیان هه‌یه له په‌یمانگای گه‌شه‌پێدان‌و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
به ئاماژه به هه‌ردوو نووسراوی وه‌زاره‌تی كار، ژماره(161) له 10ی 1ی 2018 و نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ژماره(19178) له 28ی 12ی 2017، مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیبلۆم‌و ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌یی‌و هاوتاكانیان له‌وانه‌ی ناونیشانی (مامۆستایان) هه‌یه مافی درێژه‌دان به خوێندنیان ده‌بێت له په‌یمانگای گه‌شه‌پێدان‌و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌و په‌یمانگایه درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بنه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی پیشه‌یی نه‌وه‌ك ئه‌كادیمی، به‌ڵام هه‌موو ئیمتیازێكی به‌كالۆریۆسی ده‌بێت له وه‌زیفه‌ی گشتیدا.
له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مامۆستایان كار‌و ئه‌ركی مامۆستایی جێ به‌جێده‌كه‌ن له په‌یمانگاو سه‌نته‌رو ماڵه‌كانی منداڵاندا‌و له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌توانن له‌م په‌یمانگایه كه له شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك هه‌یه درێژه به‌خوێندن بده‌ن‌و ببنه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس، خوێندنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (2) ساڵه.
|