• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كاركردن له‌ بینای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 5ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێزان ئه‌ندازیار سواره‌ ڕه‌وه‌ز به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌‌و كاك عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندازیاری‌ سه‌رپه‌رشتیار، پڕۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ بینای‌ سه‌رنته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌كاته‌ دوا قۆناغه‌كانی‌‌و پڕۆژه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كانی‌ به‌ڕێزان به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌‌و ئه‌ندازیاری‌ سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڵێنده‌رو ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی‌ به‌ڵێنده‌ر گرت كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ بڕگه‌كانی‌ ته‌نده‌ر‌و دیزاینی‌ پڕۆژه‌كه‌ خسته‌ڕوو، له‌ ڕوانگه‌ی‌ پێویستییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بینایه‌كی‌ شایسته‌ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنێكی‌ گونجاو له‌ داهاتوودا ڕێنمایی‌ پێویستی‌ ئاراسته‌كردن.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردوو لایه‌نی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌‌و لایه‌نی‌ جێ‌ به‌جێكار له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ری‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ر دڵسۆزییه‌ك له‌م بواره‌دا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ركی‌ هه‌موو لایه‌كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا كارێكی‌ زۆر پیرۆزیه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وو ئامانجه‌ی‌ له‌ پێناویدا ئه‌م بینایه‌ دروستده‌كرێت كه‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیانه‌ كه‌ شایسته‌ی‌ خزمه‌تی‌ باشترن.


05/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.