• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاریی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ لیژنه‌كانی‌ وردبینی‌ لیسته‌كانی‌ مووچه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌نجامدا

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 4ی‌ 2ی‌ 2018، به‌ سه‌په‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ ژمێریاری‌ و وردبینی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌مانگه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ هۆبه‌كانی‌ ژمێریاری‌ و وردبینی‌ خۆیه‌تی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ لیژنه‌كانی‌ وردبینی‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه‌و كارمه‌ندان ڕاسپێردران له‌ زووترین كاتدا لیستی‌ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماده‌بكرێت به‌وجۆره‌ی‌ كه‌ له‌ فۆرمی‌ ئاماده‌كراودا هاتووه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ وه‌زاره‌ت‌و لیژنه‌كانی‌ وردبینی‌ به‌غدا كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ وردبینی‌ دۆسه‌و لیسته‌كانی‌ مووچه‌.

ئه‌م كۆبووه‌یه‌ پاش كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 1ی‌ 2ی‌ 2018 ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هات كه‌ تیایدا هه‌مان بابه‌ت تاووتوێكراو بڕیاردرا له‌ زووترین كاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و فه‌رمانگه‌كانیان ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ له‌باره‌ی‌ داواكارییه‌كانه‌وه‌ له‌ زووترین كاتدا ئه‌نجامیبده‌ن.



04/02/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.