به‌بۆنه‌ی ساَلیادی دامه‌زراندنیانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌كات
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنیانه‌وه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی‌و سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو پزیشك‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌كات.
به پێی نووسراوی ژماره (386) له 31ی 1ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له ساڵیادی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رو پزیشك‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات كه به‌بێ به‌رانبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی سودمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
له پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتووه:" ده‌رفه‌تی ساڵیادی كرددنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه به‌ڕێزه‌كه‌تان به هه‌ل ده‌زانین تا چه‌پكه گوڵی سڵاو‌و ڕێز‌و پیرۆزباییمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، به‌تایبه‌ت كه نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له ئاستێكی به‌رزو به نرخێكی گونجاو خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات‌و هاوكارێكی باش‌و دڵسۆزانه‌ی خه‌ڵكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكانی ده‌ستكورت‌و هه‌ژار له دۆخی قه‌یرانی داراییدا".
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتووه:"هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین سوپاس‌و پێزانینی خۆمان بخه‌ینه‌ڕوو به‌رانبه‌ر هاوكاریكردنی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و هه‌ژاران به‌بێ به‌رانبه‌ر له سودمه‌ندانی ئۆرگانه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان كه ئه‌مه له خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رزی مرۆڤدۆستی ئێوه‌و پشتیوانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه، بۆیه جارێكی‌تر ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین‌و خوازیارین به‌رده‌وام له گه‌شه‌ی زیاتردابن".
نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێرخوازییه‌و له كۆتایی مانگی (1)ی ساڵی2017 له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی به‌خشینی خێرخوازییه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و نرخی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی تر‌و كلینكه‌كانی ئێواراندا.