• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات‌و بە دواداچوون بۆ دۆسیەی‌ پێشێلكاری‌ مافی‌ مندالێك ده‌كات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 25ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان ڕه‌حیم، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سه‌ردانی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ كردو پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان م.به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و م.سامان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان، سه‌ردانی‌ قائمقامیه‌تی شاره‌كه‌یان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ پێشوازیكران، له‌ دانیشتێكی‌ دۆستانه‌دا باس له‌و هاوكارییانه‌ كرا كه‌ پاش بوومه‌له‌زه‌كه‌ گه‌یشتوون به‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چۆنیه‌تی‌ دابه‌شكردنیان‌و گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیان له‌ كه‌می‌ ئه‌و هاوكاریانه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێز قائمفامی‌ ده‌ربه‌ندیخان سوپاس‌و ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌ هاوكاری‌ زیان لێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌ كاریان كردو له‌ گه‌یاندنی‌ زیاتر له‌ 1000 پاكێجی‌ جل‌و به‌رگی‌ نوێی‌ زستانه‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف ڕۆڵی‌ گه‌وره‌یان بینی‌، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌ خێرخوزاییه‌كان توانیان خزمه‌تێكی‌ باشی‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌ هه‌ژاره‌كان بكه‌ن.

دواتر هه‌ردوو به‌ڕێزان قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانیان به‌شداربوون له‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ ناحكومی‌ له‌ شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها دواتر سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخانیان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان بینی‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خێوه‌تدا كارده‌كه‌ن به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و پێدانی‌ ڕێنمایی‌‌و به‌دیهێنانی‌ حه‌زو خولیای‌ وه‌رزشی‌‌و هونه‌ری‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان.

له‌كۆتا كاره‌كانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فده‌ هاوڕێكه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ منداڵێكی‌ ئاواره‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان بوو كه‌ له‌لایه‌ن هێندێك گه‌نج‌و كه‌سانی‌ نه‌زان‌و بێئاگا به‌ مافه‌كانی‌ منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر نابه‌جێ‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ ده‌گیرێت‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ڕاسپاردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ یاساو داواكاری‌ گشتی‌‌و بنكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژییه‌وه‌ كاری‌ پێویست ئه‌نجامبده‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌و دیارده‌ دزێوه‌.


29/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.