مه‌به‌ست چاكسازی بوو له لیستی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به لیستی سودمه‌ندانی هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ له‌شی یاسا كۆده‌بێته‌وه .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی شوباتی2016، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی ئاشتی ئیبراهیم یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سۆران سه‌عید لێپرسراوی به‌شی پلان، له‌گه‌ڵ به‌شی یاسای دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆوبویه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چۆنییه‌تی گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چاكسازیكردن له لیستی هاوكاری‌و مووچه‌ی چاودێری خێزان‌و كه‌مئه‌ندامان، به‌جۆرێك ئه‌و خه‌ڵكه ناشایستانه‌ی به ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان له لیستی موچه‌دا به هه‌ر هۆكارێك جێكردووه‌ته‌وه لاببرێن‌و له جێگه‌یان خه‌ڵكی شایسته سود له هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرێت .
له‌و باره‌یه‌وه بڕیاردرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆچوونی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات له‌باره‌ی پێویستییه‌كان‌و گرفته‌كانی ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌ی چاكسازییه‌وه كه بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامبدرێت .
|