• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا، دایەنگەی‌ (ڕێبه‌ری‌ ناحكومی‌) له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 25ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز م.ناسیح مه‌لا ساڵح، قائمفای‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و م.به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و م.سامان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌به‌ندیخان‌و نوێنه‌ری‌ ته‌ندروستی‌‌و خاتوو رۆژان به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستاو ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌، دایه‌نگه‌ی‌ (ڕێبه‌ر)ی‌ ناحكومی‌ له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌.

له‌ بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌، هیوای‌ خواست دایه‌نگه‌كه‌ ببێته‌ لانه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانی‌ منداڵ‌و دروستكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌دا، هه‌ره‌وه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌ پێویسته‌ به‌م سه‌ره‌تا باشه‌یه‌وه‌ ببێته‌ جێگه‌ متمانه‌ی‌ دایكان‌و باوكانی‌ منداڵای‌ خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.ناسیح، قائمقامی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان پیرۆزبایی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ كردو پشتیوانی‌ خۆشی‌ بۆ ئه‌وان‌و هه‌ر كه‌سێك ده‌ربڕی‌ كه‌ له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردندا گه‌شه‌ به‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌دات بۆ ئاینده‌ی‌ منداڵانی‌ ئه‌و شاره‌.

دایه‌نگه‌ی ڕێبه‌ری ناحكومی له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان، به‌ فه‌رمی مۆڵه‌تی كاكردنی له‌ به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رگرته‌وه‌و له‌لایه‌ن ستافێكی به‌ تواناوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌. و ئه‌مرۆ له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ هفه‌رمی كرایه‌وه‌.


25/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.