مووچەی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌مئه‌ندامان له‌م كاتانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت
وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی راگەیاندو مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌مئه‌ندامانی له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 31ی 1ی 2018 دابه‌شده‌كرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
خشتەی دابەشکردنی مووچە:
- رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.
- رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.
- رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەشدەكرێت.
- رۆژی سێشەممە 30/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت.
1. خوێندنی باڵا
2. سامانە سروشتیەكان
3. گواستنەوە و گەیاندن
4. پلاندانان
- رۆژی چوارشەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت.
1. ئاوقاف و كاروباری ئاینی
2. كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
3. كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی
4. دەرماڵەی كۆمەڵایەتی
5. دیوانی چاودێری دارایی
6. دەستەی مافی مرۆڤ
7. دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
8. پاراستن و چاككردنی ژینگە
9. دەستەی وەبەرهێنان
10. دەستەی دەسپاكی
11 . كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی
- رۆژی پێنجشەممە 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەكرێت
1. وەزارەتی كارەبا
2. وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
3. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی