• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، دایه‌نگه‌ی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌ ناحكومی‌ كرایه‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 17ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌ڕێز خاتوو ڕووناك عه‌بدولواحید، خاوه‌نی‌ دایه‌نگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ستافه‌كانیان، دایه‌نگه‌ی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌ ناحكومی‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌.

له‌ وته‌كه‌یه‌كیدا بۆ ستافی‌ دایه‌نگه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌یان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌ستیاری‌‌و بایه‌خی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌ كرد له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و گه‌شه‌پێدانی‌ توانا جه‌سته‌یی‌‌و ژیرییه‌كانیان‌و فێركردنی‌ ڕه‌فتاره‌ په‌سه‌نده‌كان لای‌ منداڵ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ دایه‌نگه‌ی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌ كرد كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بنه‌مایه‌كی‌ باشیان ئاماده‌كردووه‌ له‌ ڕووی‌ ماددی‌‌و مرۆییه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵان.

هەر لە بۆنەكەدا بەڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ستافی‌ دایه‌نگه‌، به‌رنامه‌و پلانی‌ دایه‌نگه‌كه‌یان بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندن‌و گه‌شه‌ی‌ منداڵان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و چه‌ند چالاكییه‌كی‌ هونه‌ریش پێشكه‌شكران.

دایه‌نگه‌ی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌، دایه‌نگه‌یه‌كی‌ ناحكومییه‌و ده‌كه‌وێته‌ ناو شاری‌ نیشته‌جێبوونی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانیه‌وه‌و له‌ ئێسته‌دا ده‌رگای‌ به‌ڕووی‌ منداڵانێ شاری‌ نیشته‌جێبوونی‌ گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌‌و ده‌وروبه‌ریدا كراوه‌یه‌.


17/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.