ئاگادارییەك بۆ ئەو بەڕێزانه‌ی داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی سه‌رپه‌رشتیاریی
پاڵپشت به نووسراوی ژماره 488ی ڕۆژی 11ی 1ی 2018ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزی سلێمانی، ئاگاداری ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ڕێزانه ده‌كاته‌وه كه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ وه‌رگرتنی ناونیشانی سه‌رپه‌رشتیاری، له‌م كات‌و به‌رواره‌دا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به شوێنی تافیكردنه‌وه‌كانه‌وه وه‌ك قۆناغێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ناونیشانه:
ڕۆژ‌و كاتی تاقیكردنه‌وه: سه‌عات (9)ی ڕۆژی دووشه‌ممه، 22ی 1ی 2018 .
شوێن: قوتابخانه‌ی هه‌واری بنه‌ڕه‌تی كچان له سه‌ره‌تای شه‌قامی تووی مه‌لیك.
تێبینی:
1ـ به‌شداریكردن بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌یه كه پێشتر داواكاریان پێشكه‌ش كردووه‌و پاڵێوراون.
2ـ پێویسته ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژی تاقیكردنه‌وه ناسنامه‌یه‌كی فه‌رمی (ناسنامه‌ی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرت) له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی
16ی 1ی 2018
|