• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ۆرك شۆپی‌ (هه‌نگاوه‌ زانستی‌‌و كردارییه‌كانی‌ دانانی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا) به‌ڕێوه‌چوو


به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ستا به‌ سازدانی‌ ۆرك شۆپی‌ (هه‌نگاوه‌ زانستی‌‌و كردارییه‌كانی‌ دانانی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا).

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 15ی‌ 1ی‌ 2018، به‌شی‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و ئاماده‌بوونی به‌شه‌كانی‌ پلانی‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید هه‌ستا به‌ سازدانی‌ ۆرك شۆپێك له‌ ژێر ناونیشانی‌ (هه‌نگاوه‌ زانستی‌‌و كردارییه‌كانی‌ دانانی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا)‌و تیایدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و كاك سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان له‌هه‌ردوو ڕووی‌ زانستی‌‌و كردارییه‌وه‌ پرێزینته‌یشتنێكیان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانیش له‌ به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ گفتوگۆ بۆچوونی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ دانانی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ بارودۆخی‌ پڕ قه‌یرانی‌ كوردستاندا خسته‌ڕوو.

ۆرك شۆپه‌كه‌ به‌ ئامانجی‌ چۆنییه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ پڕ له‌ قه‌یرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و دانان‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ پلان بوو له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یران‌و گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان‌و ۆرك شۆپه‌كه‌ توانی‌ بۆچوونی‌ پێویست گه‌ڵاڵه‌ بكات سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌ زانستی‌‌و كردارییه‌كانی‌ چۆنیه‌تی‌ دانانی‌ پلان له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا.

ئامادەبووان‌و بەشداربووانی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گه‌رمیان‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و ئایتی‌ له‌ گه‌رمیان‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زوورو به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری‌ به‌ڕَوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و به‌رپرسی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاو خانه‌كان‌و هۆبه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و دایه‌نگه‌كان. 



15/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.