به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك پۆستێكی سه‌باره‌ت به‌و سێ منداڵه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 11ی 1ی 2018 له شارۆچكه‌ی شۆڕش گیانیان له‌ده‌ستدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوای كردووه پێویسته هاووڵاتیان‌و دامه‌زراوه‌كان زیاتر ئاگایان له دیارییه‌كانی خوای گەورە بێت كه مه‌به‌ستی منداڵه.
له سه‌ره‌تای پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی " دوێنێ شه‌ممه، له شارۆچكه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی پرسه‌ی (هێمن، فه‌رمان، دێرین)ی ته‌مه‌ن (9 تا 12 ساڵ) كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له نزیك ماڵی خۆیان (له‌و شوێنه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره) گیانیان له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌گه‌ڵ برایانی به‌ڕێز كاك ڕه‌مك، قائمقاقی چه‌مچه‌ماڵ‌و كاك عه‌مید عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، سوپاسی په‌رۆشیان ده‌كه‌م بۆ ڕووداوه‌كه‌و به‌دواداچوونیان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌نیاندا"
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی:
" پێویسته زیاتر ئاگامان له دیارییه‌كانی خوای گەورە بێت"
دوێنێ شه‌ممه، له شارۆچكه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی پرسه‌ی (هێمن، فه‌رمان، دێرین)ی ته‌مه‌ن (9 تا 12 ساڵ) كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له نزیك ماڵی خۆیان (له‌و شوێنه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره) گیانیان له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌گه‌ڵ برایانی به‌ڕێز كاك ڕه‌مك، قائمقاقی چه‌مچه‌ماڵ‌و كاك عه‌مید عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، سوپاسی په‌رۆشیان ده‌كه‌م بۆ ڕووداوه‌كه‌و به‌دواداچوونیان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌نیاندا.
منداڵ به‌ڕێزترین‌و جوانترین دیاری خوایه بۆ خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌كان، پێویسته هه‌موو به ئه‌و په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه ئاگامان له‌م دیارییه به نرخه بێت‌و بیانپارێزین، پێویسته به‌وردی چاودێرییان بكه‌ین‌و ئاگامان لێیان بێت، دڵنیاببینه‌وه له په‌روه‌رده‌وه ته‌ندروستیان‌و سه‌لامه‌تیان، ئه‌ركه‌كه‌ش هی هه‌موومانه، له خێزانه‌وه تا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان.
هه‌روه‌ك داوام له (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده)و (ده‌زگای مین) هه‌یه، ڕۆڵی خۆیان باشتر بگێڕن لە ئاشناكردنی منداڵان به مه‌ترسییه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی‌و جۆره‌كانی، به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و مین تیایاندا به‌ربڵاون، تا منداڵ‌و تێكڕای هاووڵاتیان سه‌لامه‌ت‌و پارێزراوبن له كوردستانی خۆشه‌ویستدا و دووربن له كاره‌ساتی دڵته‌زێن.
جارێكی‌تر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی دایك‌و باوك‌و خانه‌واده‌ی قوربانیه‌كان ده‌كه‌م‌و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه دوا خه‌میان بێت‌و سه‌بوریان بدات.
سوپاس بۆ برایانی خۆشه‌ویست كاك به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ‌و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی هاوكاربوون.