+ وێنه: پێشانگای ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی قه‌یوان سیتى ناحكومی
دایه‌نگه‌ی قه‌یوان سیتی ناحكومی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌تی خۆی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش ده‌ستخۆشی له كاره‌كه‌یان ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه، 13ی 1ی 2018، به‌ڕێز م.عومەر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز مافناس هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌شداری كرد له پێشانگای ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی قه‌یوانی ناحكومی كه تیایدا وێنه‌ی ده‌ستی منداڵان‌و ژماره‌یه‌ك كار‌و چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكران كه له‌لایه‌ن منداڵانه‌ی دایه‌نگه‌وه به‌هاوكاری مامۆستایان‌و ستافی دایه‌نگه‌وه ڕێكخرابوو هه‌روه‌ها بڕیاروایه داهاتی دایه‌نگه‌ش ببه‌خشرێته منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه كرد كه به ئاستێكی باش كاره‌كانی خۆیان ڕادپه‌ڕێنن‌و له ڕووی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرنگی به منداڵه‌كانی دایه‌نگه ده‌ده‌ن.
|