ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 11ی 1ی 2018، بۆردی ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گشه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو تیایدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به ژیانی كۆمه‌لایه‌تی گفتوگۆ كران.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌و ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو به‌رنامه‌كانی پێكهاتبوون له‌م ته‌وه‌رانه:
1ـ پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆرد كه له ڕۆژی 8ی 6ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو.
2ـ ماف‌و ئیمتیازی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و گفتوگۆی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه‌و پێداویستییه‌كانی تریان.
3ـ هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان كه له 3ی 12ی 2017 به‌ڕێوه‌چوو.
4ـ گفتوگۆی كاریگه‌ری نه‌رێنی میدیا له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و منداڵ‌و خێزان.
5 ـ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای وێبسایتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی (www.socialsuli.com).
سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی بۆرد له كه‌شێكی هێمنی گفتوگۆ ئامێزدا، له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆی پێویستیان كرد‌و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك بڕیار له چوارچێوه‌ی كار‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و له سنوری پارێزگای سلێمانیدا چوونه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه كه به‌شێكیان ئه‌ركن‌و له‌سه‌ر به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌شێكیش له بڕیاره‌كان ئه‌رك‌و پابه‌ندین بۆ ئه‌ندامانی بۆرده‌كه.
بڕیاروایه كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی ڕاوێژكاری به‌شێوه‌ی وه‌رزی‌و هه‌روه‌ها به پێی پێویستی به‌رده‌وام بێت‌و تیایدا ڕاوێژی پێویست سه‌باره‌ت به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كاری دامه‌زراوه‌كان گه‌ڵاڵه بكرێت‌و ببێته به‌رنامه‌ی كاری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌ش له پێناو پێشخستنی كار‌و باشتركردن‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بۆردی ڕاوێژكاری بۆردێكی ئه‌ندامانی خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن‌و پێكهاتوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
ـ ئاراس ناسر ساڵح / دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
ـ ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم/ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
ـ موحه‌ممه‌د عه‌لی موحه‌ممه‌د/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ـ جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
ـ هیوا سه‌عید موحه‌ممه‌د/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ـ سامان حسێن موحه‌ممه‌د/ نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
ـ موحه‌ممه‌د مه‌حمود مارف/ نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
ـ ته‌لار ئیراهیم ساڵح/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
ـ شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د عه‌لی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
ـ شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین/ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
ـ به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم نه‌جمه‌دین/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
ـ به‌هار مه‌حمود موحه‌ممه‌د/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
ـ نازه‌نین عه‌لی ئه‌حمه‌د/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.