• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ)‌و (یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان) ده‌كات


له‌ دوو سه‌ردانی‌ جیادا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌كه‌یان‌و سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ ده‌كات‌و نرخاندنی‌ بۆ كاره‌كانیان هه‌یه‌ له‌ بواری‌ وه‌رزشیدا بۆ كه‌مئه‌ندامان.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك سامان حسێن، به‌رپرسی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ پێشوازیكرا، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ گه‌یاندنی‌ پیرۆزبایی‌ بوو به‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ به‌ستنی‌ سێیه‌مین كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی‌ ستافێكی‌ نوێوه‌، به‌ڕێوبه‌وه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ خۆی‌ پێگه‌یاندن‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن‌و وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 7ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ باره‌گای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژ، سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو یانه‌ی‌ ڕۆژی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رزشی‌ كه‌مئه‌ندامان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌ندازیار شێخ نوری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو كاك شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی‌ ڕۆژه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی‌ ڕۆژ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاویان گێڕاوه‌ له‌ ده‌رخستنی‌ تواناكانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل‌و ده‌رفه‌تی‌ كاركردن‌و ده‌ركه‌وتن‌و ڕڵبینین له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا بۆ كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌‌و پشتگیری‌ خۆشی‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.



11/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.