• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ توێژه‌رانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌: پێویسته‌ هه‌موومان له‌ ئاست گه‌وره‌یی‌ ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌دابین


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 8ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز مافناس سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و كاك پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی‌ له‌ م.موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ گرت كه‌ هه‌نگاوو و پلانه‌ جێ‌ به‌جێكراوه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك بڕیاری‌ پێویستیش بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كان وه‌رگیرا.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ توێژه‌رانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ وتی‌ :" پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌هۆی‌ پیرۆزی‌ ئامانجه‌كانیه‌وه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ فریادڕه‌سیدا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ منداڵان، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان له‌ ئاست گه‌وره‌یی‌ ئه‌و ئامانجانه‌دابین" ، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاووڵاتیبون‌و بابه‌تیبوون‌و پیشه‌ییانه‌، خۆ دوور گرتن له‌ هه‌ر كێبڕكێ‌‌و ململانێیه‌كی‌ حزبی‌‌و سیاسی‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كان تووشی‌ وه‌ستان‌و په‌ككه‌وتن ده‌كات، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ پڕۆژه‌كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌و په‌ڕی‌ جیدییه‌ته‌وه‌ كار بكه‌ن‌و له‌ به‌رزترین ئاست‌و كوالێتیدا ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

http://socialsuli.com/News.aspx?id=534&MapID=3




08/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.