• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: چالاكییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ده‌ربه‌ندیخان


ئه‌م وێنانه‌ی‌ ده‌یانبینن چالاكییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 7ی‌ 1ی‌ 2018ی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان پێشكه‌ش به‌ منداڵانی‌ خانه‌خوێ‌‌و ئاواره‌ی‌ ده‌كات.
به‌ پێی‌ داتاكان كه‌ له‌ به‌ڕێز سامان موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمه‌كانی‌ ده‌ربه‌نیخانه‌وه‌ وه‌رگیراون:
ـ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و له‌ ناوه‌ندی‌ هاوڕێی‌ منداڵ  یارییه‌كانی‌ تێنس‌و تۆپی‌ پێ‌‌و تۆپی‌ ده‌ست‌و باسكه‌و میكانۆیان كردووه‌ بریتیبوون له‌ 28 منداڵ، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی‌ بوومه‌له‌رزه‌وه‌ له‌ ژێر خێمه‌دا كارده‌كه‌ن بۆ منداڵان.
ـ له‌ پاشنیوه‌ڕۆ گواستنه‌وه‌ی‌ چالاكییه‌كان له‌ سه‌نته‌ره‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌ی‌ كۆبانێ‌ كه‌ له‌ خوێندنگه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 50 منداڵ به‌شداربوون له‌ چالاكییه‌كان.
ـ هه‌ر له‌ پاشنیوه‌ڕۆ گواستنه‌وه‌ی‌ چالاكییه‌كان بۆ خوێندنگه‌ی‌ هه‌رسین‌و به‌شداری‌ 275 منداڵ‌و 12 مامۆستا له‌ چالاكی‌ (یاریی‌ ژیان) كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ناڕاسته‌وخۆ منداڵ فێری‌ پاك‌و خاوێنی‌، خۆشویستنی‌ نیشتیمان، بوونی‌ ئامانج، دڵپیس نه‌بوون، درۆنه‌كردن، ڕاستگۆیی‌ و زۆر بابه‌تی‌ تری‌ په‌روه‌رده‌یی‌.

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی‌ پلان‌و به‌ دواداچوون‌و پارێزگاری‌ خێزان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌ بۆ ساڵی‌ سێیه‌م جێ‌ به‌جێ ده‌كه‌ن.



07/01/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.