به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی(UNFPA) دەكات
ر}ۆژێ چوارشەممە، 3ی 1ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان پێشوازی كرد له به‌ڕێزان د.عومه‌ر ئه‌لفاروق، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی(UNFPA) و هاوڕێكانی.
له دانیشتنێكی كورتدا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و نووسنیگه‌ی رێكخراوه‌كه كرا، هه‌روه‌ك به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به شێوازی كار‌و ستاندارده‌كانی كار‌و هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی ڕێبه‌ری كاری ڕێكخراوه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه، هاوكات نووسینگه‌ی ڕێكخراوه‌كه نیازی خۆیان بۆ دیاریكردنی پێویستترین بابه‌ته‌كانی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی ماڵی داڵده‌دان خسته‌ڕوو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
|