قوتابیانی نابیست ده‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن
به پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی‌و په‌روه‌رده، له ساڵی ئاینده‌وه قوتابیانی نابیست ده‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن له دوای قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی .
به‌پێی ڕێككه‌وتنێك كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی شوباتی 2016، له نێوان هه‌ردوو وه‌زیر، موحه‌ممه‌د هاودیانی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا، قوتابیانی نابیست ده‌توانن له پاش قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان‌و په‌یمانگا پێنج ساڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده درێژه به خوێندن بده‌ن .
جێی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هه‌لی خوێندن تا قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی فه‌راهه‌مكرابوو بۆ قوتابیانی نابیست، دوای ئه‌وه هیچ هه‌لێكی خوێندن به قوتابیانی نابیست نه‌ده‌درا، هه‌ربۆیه به‌م ڕێككه‌وتنه قوتابیانی نابیست به‌شێك له مافه‌كانیان له‌بواری خوێندندا بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به خوێندنیان له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان‌و په‌یمانگا پێنج ساڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پاش ته‌واوكردنی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له په‌یمانگاكانی نابیستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
|