• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ توی‌ مه‌لیك‌و لۆڤان‌و گوڵه‌ مێخه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

له‌پێناو چاودێری‌ كردنی‌ دایه‌نگه‌كان‌و زانینی‌ ئاستی‌ كاریان‌و باشتر ئاراسته‌كردنیان‌و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ خزمه‌ته‌كانیان بۆ منداڵان، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 28ی‌ 12ی‌ 2017، به‌ڕێز م. عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان خاتوو شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و پارێزه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (تووی‌ مه‌لیكی‌ حكومی‌، لۆڤانی‌ ناحكومی‌، گوڵه‌ مێخه‌كی‌ ناحكومی‌) كرد.

له‌ سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ تووی‌ مه‌لیكی‌ كردو دسه‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان، دواتر وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ لۆڤانی‌ ناحكومی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی‌ به‌ هۆڵ‌و شوێن‌و به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ دایه‌نگه‌ كردو ڕێنمایی‌‌و ئاراسته‌ی‌ پێویستی‌ پێشكه‌شكردن‌و ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یانی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ كه‌ گه‌شه‌پێدانه‌ به‌ توانا جیاجیاكانی‌ منداڵ.

له‌ كۆتا سه‌رداندا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گوڵه‌ مێخه‌كی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان‌و شوێنه‌كانی‌ خواردن‌و خه‌وتن‌و كات به‌سه‌ربردن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، به‌هۆی‌ باشی‌ ئه‌دای‌ دایه‌نگه‌كه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ئه‌ركه‌كیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك دیزاینی‌ دایه‌نگه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی‌ ڕه‌نگه‌كان‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ یاریی‌‌و بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز وه‌سفكرد، هه‌روه‌ك هیواشی‌ خواست دایه‌نگه‌ زیاتر گرنگی‌ به‌ ئاستی‌ ستافه‌كانی‌ بدات‌و ڕۆڵی‌ باشتر بگێڕێت له‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ ژیانی‌ منداڵه‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ دواداچوون ده‌كات بۆ ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ئاراسته‌كردنیان‌و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ كه‌م‌و كورتی‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو زامنكردنی‌ ژیان‌و خزمه‌تێكی‌ باشتری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵ له‌ دایه‌نگه‌كان.


28/12/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.