به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، 19ی 12ی 2017، به بۆنه‌ی ساڵیادی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌ت به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و كاك سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و كاك هیوا ڕه‌حمان به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن كۆچه‌ر كه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازیكران.
له سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوێی له گیروگرفته‌كانی نه‌خۆشانی تالاسیمیا گرت، هه‌روه‌ك پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیشی بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌و نه‌خۆشانی تالاسیمیا دووپاتكرده‌وه.
له‌لای خۆشیانه‌وه كۆچه‌ر كه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا سوپاسی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و وه‌فدی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد، هه‌روه‌ك پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان‌و نه‌خۆشانی تالاسیمیای به گرنگ زانی‌و به مایه‌ی دڵخۆشی وه‌سفی كرد، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز كۆچه‌ر كه‌ریم باسی له گرفته‌كانی نه‌خۆشانی تالاسیمیا كرد كه به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی زۆر بوونه‌ته‌وه.
تالاسیمیا نه‌خۆشی كه‌می خوێن‌و دروست نه‌بوونی خرۆكه‌ی سووری خوێنه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه پێویسته نه‌خۆشانی تالاسیمیا به به‌رده‌وامی خوێن له كه‌سانی تر وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی وه‌رگرتنی خوێنیش له‌لایه‌ن نه‌خۆشانه‌ی تالاسیمیاوه ده‌بێته هۆی گیر‌و گرفتی تری ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت بۆ دڵ‌و جگه‌ر، له سنوری پارێزگای سلێمانی له ئێسته‌دا زیاتر له 600 نه‌خۆشی تالاسیمیا له سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارن‌و به‌هۆی نه‌مانی چاره‌سه‌ره‌كانیشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان‌و گرانی‌و نه‌بوونیان له بازاڕدا ڕووبه‌ڕووی گرفتێكی زۆری ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه.
|