به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌شداری له گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌باره‌ی پڕۆژه پاسای لێبوردنی گشتی ده‌كات
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 14ی 12ی 2017، له هۆتێل های كرێست هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان‌و ڕێكخراوه‌كانی ئاسوده‌و تاكۆ هه‌ستان به ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و یاساناسان‌و ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و دامه‌زراوه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه باسای لێبوردنی گشتی كه له ئێستادا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له گفتوگۆكه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌شداریكردو به خستنه‌ڕووی بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه به‌شداری گفتوگۆكه‌ی كرد به‌تایبه‌ت پێی وابوو نابێت لێبوردنی گشتی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه ده‌ستیان سووره به خوێنی ئافره‌تان، هه‌روه‌ك ئاماده‌بووان به چڕوپڕی به‌شداربوون له گفتوگۆی پڕۆژه یاساكه.
پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له ئێستاد له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و چاوه‌رێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك یاسایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكرێت.
|