به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی یونسێف كرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 14ی 12ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان خاتو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و م.سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و م.ئاراس ناسر به‌رپرسی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازیكرد له وه‌فدێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (unicef) كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان براساد راسال له نووسینگه‌ی هه‌ولێر‌و خاتوو ناسك قادر له نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان كرا‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌كان‌و كاریگه‌رییان له خزمه‌ت منداڵ‌و خێزاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هیوای خواست داخستنی نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوه‌كه كار نه‌كاته سه‌ر كار‌و پڕۆژه‌و چالاكییه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ پێویستیان به هاوكارییه له منداڵانی ئاواره‌و ئاواره‌كانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك‌و خورماتوو، هه‌روه‌ها زیانلێكه‌وتووانی بوومه له‌رزه له سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
له‌لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان به كاركردنی ڕێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ده‌ربڕی‌و ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كار‌و پڕۆژه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی.
|