به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2017ی ئه‌نجامده‌دات‌و خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاماده ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نجامداو له كۆبوونه‌وه‌دا به بایه‌خه‌وه هه‌ڵه‌سه‌نگاندن بۆ كه‌رنه‌ڤاڵی خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان له 3ی 12 كرا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد تیایدا به‌شداربوون هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان كرا كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕاوه له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا له پاش ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 17ی 12ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاره‌زاكان‌و به‌رپرسی به‌شه‌كه‌كان‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 12و كۆتایی ئه‌مساڵی 2017ی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا سه‌ره‌تا ستایشی پڕۆژه‌ی خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كانی كرد‌و سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكردو به كارێكی ناوازه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زانی، هه‌ربۆیه به‌تایبه‌ت سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كرد كه به‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌وه سه‌رقاڵبوون، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان به هاوكاری به‌شه‌كانی پلان‌و پارێزگاری خێزان‌و هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاش ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه له خزمه‌ت خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی ده‌ربه‌ندیخاندا ئه‌نجامیداون، له‌و باره‌یه‌وه سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته كردن.
دواتر ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به كۆبوونه‌وه‌كه‌وه گفتوگۆیان كرد، به‌تایبه‌ت گرنگترین بریتی‌بوو له ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌رپرسی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه تیایدا گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌موو به‌ش‌و هۆبه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێت‌و له كێشه‌كان ده‌كۆڵرێته‌وه‌و پلانی 2018 پێشنیار ده‌كرێت.
|