ئاڵای كوردستان
سبه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 17ی 12 ڕۆژی ئاڵای كوردستانه، به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ناردنی سڵاو بۆ ڕوحی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان‌و پێشمه‌رگه ئازاكان، له خوای گه‌وره ده‌پاڕێیینه‌وه وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت‌و هه‌میشه ئاڵاكه‌ی له كوردستان به‌سه‌ربه‌رزی بشه‌كێته‌وه، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌باره‌تی به ئاڵای كوردستان، ئه‌م زانیارییانه بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
هه‌موو گه‌لانی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه، ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كی فیدرال ده‌ژین خاوه‌نی ئاڵای خۆیانن، ئاڵای كوردستانیش ئاڵای كوردستانی فیدراڵه و له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه.
وێنه‌ی ئاڵای کوردستان
پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئاڵای کوردستان له سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی پێکهاتووه.
ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕ‌نگی سپی یه، و لاکێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه .
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی .
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌کانییه‌وه یه‌ک(1) پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .
خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.
خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .
چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
سوور : PMS 032
سه‌وز : PMS 354
زه‌رد : PMS 116
شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا:
هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه .
به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
له یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .
سه‌رچاوه: سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.