كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی ناحكومی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 12ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز كاك هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، به‌شی دایه‌نگه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دایه‌نگه ناحكومییه‌كانی گروپی (D) به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ریه‌كه له دایه‌نگه‌كانی (دایەنگەی پەلكەزێرینە، دایەنگەی ساندرێلا، دایەنگەی نەوەی نوێ، دایەنگەی ساندیبێل، دایەنگەی ئادەم، دایەنگەی شاهانە، دایەنگەی شەنگین).
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به سه‌رنج‌و ڕێنماییه‌كانی به‌شی دایه‌نگه‌كان‌و لیژنه‌كانی به دواداچوون‌و ئاستی دایه‌نگه‌كان، تیایدا به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ئه‌و دایه‌نگایانه له ڕۆژانی داهاتوودا خرایه ڕوو، به‌رنامه‌كه‌ش خۆی له خزمه‌تكردنی باشتری منداڵ‌و گه‌شه‌پێدان‌و په‌روه‌رده‌كردندا ده‌بینێته‌وه، بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دراوه به‌و دایه‌نگانه هه‌تا ئاستی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاستێكی باشتر، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كانیش بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كانی خۆیان‌و ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو.
|