له مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێز له كارمه‌نده خانه نشینكراوه‌كانی ده‌نێت
به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له خزمه‌ت‌و ساڵانی كاریان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مه‌راسیمێكی تایبه‌تی ڕێزلێنانی بۆ 26 كارمه‌ندی سنوری كاری خۆی ڕێكخست كه له ساڵی 2017 خانه‌خشینكرابوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 12ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان خاتوو ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و كاك نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و خاتوو ئاشتی نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له كارمه‌ندانی خانه‌نشینكراوی ساڵێكی ڕابرودوو به‌ڕێوه‌چوو.
له بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی ئاراسته‌ی كار‌و خزمه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه كرد كه دڵسۆزانه ته‌مه‌نی خۆیان به دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خشیوه، ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌وانیشی به خواپه‌رستیه‌كی ته‌واوو چاكه‌یه‌ك بۆ وڵات‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان ئه‌ژماركرد، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی :" هیچ شتێك ناتوانێت به‌رانبه‌ر بێت به‌و كار‌و خزمه‌تانه‌ی ئێوه‌بێت كه پێشكه‌ش به دامه‌زراوه كۆمه‌ڵاتییه‌كانتان كردووه‌و ئه‌م مه‌راسیمه‌ی ئێمه ته‌نها وه‌ك ڕێز‌و پێزانێنێك‌و خوا حافیزییه‌ك وایه بۆ ئێوه"، هه‌ر له بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دوعای خێر‌و لێخۆشبوونی كرد بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆچی دواییان كرد‌و له مه‌راسیمه‌كه كه‌س‌و كاریان به‌شدارن.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ران وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكردو ڕێز‌و سوپاسیان ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی ڕێزلێگیراو كرد، كارمه‌ندانی ڕێزلێگیراویش خۆشحاڵی زۆریان بۆ مه‌راسیمه‌كه ده‌ربڕی‌و ڕێزلێنانه‌كه‌یان به كارێكی گه‌وره ئه‌ژماركرد، دواتر مه‌راسیمه‌كه به پێشكه‌شكردنی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به به شداربووان كۆتاییهات.
ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ڕێزیان لێ‌نرا بریتیبوون له‌م كارمه‌ندانه‌ی خواره‌وه:
1ـ به‌ڕێز/ خاتوو گوڵاڵه عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی توێژه‌رانی پێشكه‌وتوو له ب.چ.ك. سلێمانی.
2ـ به‌ڕێز: خوالێخۆشبوو خاتوو جه‌میله عه‌بدوڵڵا مارف/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
3ـ به‌ڕێز: خاتوو ڕووناك موحه‌ممه‌د حسێن/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
4ـ به‌ڕێز: خاتوو صه‌بریه حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د/ كارمه‌ند له تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
5ـ به‌ڕێز: خاتوو په‌ریزاد عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
6ـ به‌ڕێز: كاك عه‌لی جه‌عفه‌ر عه‌بدوڕه‌حمان/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
7ـ به‌ڕێز: خاتوو شیرین موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
8ـ به‌ڕێز: كاك عه‌بدوڵڵا ڕه‌حیم كه‌ریم/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
9ـ به‌ڕێز: كاك حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌عید/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
10ـ به‌ڕێز: كاك موحه‌ممه‌د فارس ئه‌مین/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
11ـ به‌ڕێز: خاتوو عه‌تیه ئیسماعیل عوسمان/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
12ـ به‌ڕێز: كاك حه‌مه‌كه‌ریم عوسمان عه‌بدوڵڵا/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
13ـ به‌ڕێز: خاتوو نه‌زیره فه‌تاح فه‌تاح/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
14ـ به‌ڕێز: خاتوو ئه‌منه حه‌مه‌كه‌ریم / كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
15ـ به‌ڕێز: خاتوو گولاڵه حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌د/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
16ـ به‌ڕێز: خاتوو حه‌پسه ئه‌وڕه‌حمان فارس/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان.
17ـ به‌ڕێز: خاتوو هیرۆ مه‌حمود شه‌وكه‌ت/ شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
18ـ به‌ڕێز: خاتوو گوڵاڵه موحه‌ممه‌د عه‌لی/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
19ـ به‌ڕێز: كاك موحه‌ممه‌د عه‌بدولقادر عه‌زیز/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
20ـ به‌ڕێز: خاتوو ڕووبار داود فه‌ره‌ج/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
21ـ به‌ڕێز: كاك والی سه‌عید موحه‌ممه‌د/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
22ـ به‌ڕێز: خاتوو ناسكه صابر فه‌ره‌ج/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
23ـ به‌ڕێز: خاتوو نه‌هێ عه‌بدوڵڵا قادر/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
24ـ به‌ڕێز: خاتوو ڕووناك كه‌ریم عه‌بدوڵڵا/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
25ـ به‌ڕێز: خوالێخۆشبوو كاك خالید عه‌لی مارف/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
26ـ به‌ڕێز: خاتوو سه‌عدیه مارف مسته‌فا/ كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.