• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بانگه‌وازێك بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز، خۆبه‌خشان‌و چاكه‌كارانی‌ خۆشه‌ویست:
ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی‌ به‌ها به‌رزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل بۆ ئه‌و چاكه‌كارانه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ له‌خۆبوردوویی‌‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ به‌رانبه‌ر گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ی‌ كاری‌ خۆبه‌خشین له‌بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌رگای‌ وه‌رگرتن‌و پێشوازیكردن له‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ بۆ گه‌نجانی‌ چاكه‌كارو خێرخواز‌و مرۆڤه‌ میهره‌بانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ سه‌رپشت.

ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پێناو هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌كاندایه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ توانای‌ چاكه‌كارانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری‌ تواناكانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت له‌ خزمه‌تكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

خشته‌ی‌ بواره‌كانی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌:
ناونیشانی‌ خۆبه‌خشه‌كان ............ ڕه‌گه‌ز ......... شوێنی‌ كار
1ـ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ كاركردن له‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان( هێڵی‌ 116).
2ـ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌، بۆ كاركردن له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.

بۆ په‌یوه‌ندیكردن‌و زانیاریی‌ زیاتر سود له‌م ڕێگایانه‌ وه‌رده‌گیرێت:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ :
سلێمانی‌/ گردی‌ جۆگه‌، خوار ئاماده‌یی‌ هه‌ڵكه‌وتی‌ كوڕان.
2ـ ژماره‌ ته‌له‌فوون : (0533230318، 0533230319، 0533230322).
3ـ ناونیشانمان له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).
5ـ ناونیشانمان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك : @socialsuli
6ـ كاته‌كانی‌ سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی‌: ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ـ چوارشه‌ممه‌، سه‌عات 8.30 – 12.30 سه‌رله‌به‌یانی‌.

تێبینی‌: كاته‌كانی‌ كار به‌پێی‌ بۆ گونجانی‌ خۆبه‌خش‌و پێویستی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و دیاریده‌كرێت.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
12ی‌ 12ی‌ 2017


12/12/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.