• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌ ... كه‌رنه‌ڤاڵی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) به‌ڕێوه‌چوو

له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ شایسته‌و كه‌م وێنه‌داو به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌نراو خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌هره‌كان خه‌ڵاتكران.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 3ی‌ 12ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و به‌رپرسانی‌ حكومی‌، كه‌رنه‌ڤاڵی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هۆتێل تایتانیك له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وته‌ی‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كانی‌ خسته‌ڕوو، له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ ئامانج‌و بیرۆكه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ كه‌ خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌شێك ده‌بن له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان‌و گه‌شه‌پێدانی‌ وڵات‌و پێشه‌نگ له‌ بواری‌ به‌خشنده‌یی‌‌و سه‌كه‌وتوو له‌بواره‌ جیاجیاكانی‌ ژیان ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆیان به‌رانبه‌ریان جێ‌ به‌جێبكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنایه‌ی‌ له‌لای‌ زۆرێك له‌ هاووڵاتیان هه‌یه‌ وێنایه‌كی‌ ڕاست نییه‌ كه‌ وێنه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌  "هه‌ژاریی‌‌و كه‌متوانایی‌" یه‌وه‌، به‌ڵكو له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا ده‌بینن كه‌ مرۆڤی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت نه‌وه‌ك بار نییه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌ به‌ڵكو چرایه‌كه‌ بۆ خۆی‌‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی‌ خێزان‌ودامه‌زراوه‌ان هه‌بێت.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ له‌لایه‌ن كاك د.لوقمان سیوه‌یلی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێشكه‌شكراو تیایدا بیرۆكه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و شێوازی‌ دیاریكردن‌و پۆلێنكردنی‌ سه‌ركه‌وتووانی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

دواتر مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كان كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ 26 براوه‌ی‌ خه‌ڵات‌و دوو خه‌ڵاتی‌ تایبه‌تی‌ كه‌رنه‌ڤاڵ، براوه‌كانی‌ خه‌ڵات پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان: (ڕێبوار ڕه‌سوڵ عه‌زیز، حیكمه‌ت مه‌عروف قادر، چیا فه‌تاح عه‌بدوڵڵا، لهۆن فه‌ره‌ح نه‌سروڵڵا، عه‌لی‌ كه‌ریم صاڵح، ئه‌سمه‌ر ستار جه‌بار، هاجه‌ره‌ ئیسماعیل وه‌یس، موحسین ئه‌حمه‌د صاڵح، خۆشناو ڕه‌وف موحه‌ممه‌د، حسین ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، ئاسۆ نوری‌ سه‌لیم، كانیاو عومه‌ر عه‌بدولقادر، شاباز موحه‌ممه‌د عه‌زیز، هاوكار جه‌مال عه‌بدوڵڵا، موحه‌ممه‌د جه‌بار ئه‌حمه‌د، ئومێد ئه‌حمه‌د عه‌لی‌، به‌كر عه‌لی ئه‌حمه‌د‌، بینایی‌ موعته‌سه‌م سه‌عید، كاروان عه‌لی‌ موحیه‌دین، مه‌هدی‌ موحه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، ته‌باره‌ك مه‌جید ئه‌مین، چالاك تۆفیق ئه‌حمه‌د، ڕزگار عه‌بدولقادر موحه‌ممه‌د، هه‌ڤاڵ ئیسماعیل ئه‌مین، سامان حسێن موحه‌ممه‌د، سه‌وزه‌ مه‌عروف) هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌ تایبه‌ته‌كانیش پێكهاتبوبون له‌ به‌ڕێزان مین لابه‌ری‌ به‌ناوبانگ‌و به‌ توانا كاك هوشیاری‌ مین لابه‌ر‌و دیزاینه‌رو ڕۆژنامه‌نووس‌و شاعیر كاك ڕه‌وشت موحه‌ممه‌د.

له‌ كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كاندا، سه‌ركه‌وتووانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت به‌ خستنه‌ڕووی‌ به‌هره‌و تواناو گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیرۆكی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ژیانیان ئاماده‌بووانی‌ سه‌رسام كردو هۆڵه‌كه‌یان پڕكردبوو له‌ چه‌پڵه‌‌و خه‌نده‌ی‌ سه‌ركه‌وتن‌و خۆشیی‌.

كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌كۆمه‌ڵ هات كه‌ سه‌ركه‌وتووان‌و میوانه‌كانپێكه‌وه‌ له‌سه‌ر سته‌یج كۆبوونه‌وه‌و وێنه‌یه‌كی‌ یادگایان له‌م بۆنه‌ مێژوویه‌دا گرد كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كوردستان بۆنه‌یه‌كی‌ له‌مجۆره‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كۆ بكاته‌وه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ به‌ڕێزانه‌ به‌شداربووان له‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵات: (به‌ڕێز كاك شێخ فه‌خره‌دین قادر/ سكرتێری‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڕێز/ م.ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ڕێز كاك د.شێركۆ جه‌وده‌ت/ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڕێز/ كاك د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌/ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا غه‌ریب پێنجوێنی‌/ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڕێز كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین/ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز م.مه‌هدی‌ مه‌حمود/ سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز میدیا شێخ ئه‌حمه‌د/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز كاك حاجی‌ ڕێبوار/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵلا/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز خاتوو نوخشه‌ ناسیح / قائمقامی‌ قه‌زای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید، به‌ڕێز كاك ڕه‌مك موحه‌ممه‌د/ قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڕێز كاك دیار ڕه‌فیق/ قائمقامی‌ قه‌زای‌ سه‌ید سادق، به‌ڕێز مامۆستا ڕه‌وف عه‌بدولكه‌ریم/ قائمقامی‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داخ، به‌ڕێز كاك فه‌ره‌یدون/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وقافی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز كاك سالار فه‌تاح / به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ڕێز كاك پێشه‌نگ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌‌و بریكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاكسازییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی‌ كار).

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندانی‌ به‌ڕێز (كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌د، كاك ماهیر حه‌سه‌ن، كاك عومه‌ری‌ كه‌ریم ئاغا، كاك ئه‌حمه‌د جۆڵا) ئاماده‌یبوون.

له‌ ڕێكخراوو گروپه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامانیش، سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی‌ ئه‌م ڕێكخراوانه‌ ئاماده‌یبوون ( كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ، یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان، ڕێكخراوی‌ هیوای‌ كه‌مئه‌ندامان، ڕێكخراوی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكانی‌ كوردستان، یه‌كێتی‌ نابینایانی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیای‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌ڕو لاڵانی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی‌ توانا به‌خشی‌ منداڵ، ڕێكخراوی‌ ئۆتیزم).

لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ش پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان:(كاك شێخ له‌تیف عه‌زیز/ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن، كاك د.لوقمان سیوه‌یلی‌/ سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، هونه‌رمه‌ند م.دڵشاد به‌هادین عه‌بدوڵڵا، كاك شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌/ سكرتێری‌ ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ، م.جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید/ یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، م.عوسمان مسته‌فا/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنایی‌ بۆ نابینایان، م.نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا بۆ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ كه‌مئه‌ندامان، م.مه‌ریوان له‌تیف/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ نابینایان‌و ئه‌).

ته‌واوی‌ وته‌و گفتوگۆكانی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا به‌هار مه‌حمود، مامۆستای‌ زمانی‌ ئاماژه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ نابیست خرایه‌ سه‌ر زمانی‌ ئاماژه‌‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

كه‌رنه‌ڤاڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌كان، له‌ بیرۆكه‌و سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕۆژی‌ 3ی‌ 12ی‌ 2016 ڕاگه‌یه‌نرا‌و ده‌رفه‌ت درا به‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیڤی‌ خۆیانی‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مڕۆش به‌ پشتیوانی‌‌و سپۆنسه‌ری‌كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌كانی‌ (كۆمپانیای‌ فاست لینك، كۆمپانیای‌ هێمن ئه‌بوبه‌كر، كۆمپانیای‌ به‌مۆ تاكه‌ بریكاری‌ برنجی‌ مه‌حمود، دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین، هۆتێل تایتانیك) له‌ هۆتێل تایتانیك‌و له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا. 


03/12/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.