• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سبه‌ی‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ گرنگ ئه‌نجامده‌دات

له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كاندا، سةعات 1ى ثاشنيوةرِؤى سبه‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 3ی‌ 12ی‌ 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ گرنگ بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ به‌هره‌داره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

پاش ڕاگه‌یاندنی‌ خه‌ڵاتی‌ (خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) له‌ 3ی‌ 12ی‌ 2016، ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت سیڤی‌ خۆیان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ یه‌كێك له‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان، به‌مه‌به‌ستی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ سیڤییه‌كان‌و پۆلێنكردنی‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێنا له‌ شاره‌زایانی‌ ناو سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كه‌سانی‌ ئه‌كادیمی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌، له‌ ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كات سه‌ركه‌وتووانی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ شایسته‌دا خه‌ڵات بكات.

به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆك‌و ئامانجی‌ بۆنه‌كه‌وه‌ وتی‌ :" ئامانجی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆنه‌‌و پڕۆژه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ خۆمان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بڵێن خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌شێك ده‌بن له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌ یان دامه‌زراوه‌ یان كۆمه‌ڵگه‌ پشتگیرییه‌كی‌ كه‌میان پێشكه‌ش بكات‌و به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان هه‌ستن به‌رانبه‌ریان، ده‌مانه‌وێت بڵێین وێناكردنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ كه‌سێكی‌ كه‌م توانا یان بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌وه‌تا خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تمان هه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ژیان‌و پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵه‌"، سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و به‌رپرسانی‌ حكومی‌ خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌ت ده‌به‌خشینه‌ 26 هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ژیانیاندا". 


02/12/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.