• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌ ... به‌ڕێوه‌چوونی‌ دیداری‌ (نا بۆ توندو تیژی‌)


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو نوێنه‌رانی‌ ده‌زگا حكومیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و شاره‌زایان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دیدارێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌ پرسی‌ توندوتیژی‌ ئه‌نجامدا.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و نوێنه‌رانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌‌و ده‌زگا حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ ئافره‌تان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئاژانسه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ هه‌رسێ‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌‌و گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ دیدارێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌ ناونیشانی‌ "نا بۆ توندوتیژی‌" له‌ هۆتێل تایتانیك به‌ڕێوه‌برد.

دیداره‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون‌و به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز م. عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، دوو گفتوگۆی‌ به‌مجۆره‌ له‌ خۆگرتبوو:

 گفتوگۆی‌ یه‌كه‌م: ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و یاساییه‌كانی‌ زوو به‌شودان.
(به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گفتوگۆی‌ یه‌كه‌م: خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور/ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان)
ـ گفتوگۆكاری‌ (1): ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی‌ زوو به‌شودان، په‌یمان عیزه‌دین/ پارێزه‌رو ئه‌ندامی‌ خولی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مان.
ـ گفتوگۆكاری‌ (2): ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ زوو به‌شودان، د.لوقمان سیوه‌یلی‌/ پسپۆڕی‌ كۆمه‌ڵناسی‌.
ـ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان له‌سه‌ر دیارده‌ی‌ به‌شودانی‌ كچانی‌ خوار (18)ساڵ‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌.

گفتوگۆی‌ دووه‌م: ڕۆڵی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌‌ له‌ به‌ره‌نگاری‌ توندوتیژیدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گفتو‌گۆ: ئاراس ناصر/ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
ـ خستنه‌ڕووی‌ ئه‌رك‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو/ ڤیدیۆی‌ دۆكیومێنته‌ری‌.
ـ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ سلێمانی‌‌و له‌مپه‌رو‌ گرفته‌كان/ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌.
ـ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان و بۆچوون‌و ڕه‌خنه‌و پێشنیار له‌سه‌ر ماڵی‌ داڵده‌دان.

دیداره‌كه ئامانجی‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ نوێترین بۆچوون بوو له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و یاساییه‌كانی‌ به‌شودانی‌ كچانی‌ خوار 18 ساڵ‌و، هه‌روه‌ها ڕۆڵی‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ توندویژیداو چۆنیه‌تی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌و گرفته‌كان‌و باشتر پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ بایه‌خه‌وه‌ به‌شداربوون‌و گفتوگۆی‌ بابه‌ته‌كانیان كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ به‌رنامه‌و پلانه‌كانی‌ داهاتووی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌ڵاڵه‌ كران.


29/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.